بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، جارێکی دیکە دوژمنی ئەمریکی – زایۆنی کە لە شەڕی سەپێنراو لە دژی نەتەوە و جەنگاوەرانی ئازای کۆماری ئیسلامی ئێران و لە پلانە ترسناکەکانیدا ڕووبەڕووی شکستی یەک لە دوای یەک بووەتەوە، پەنای بۆ چەکی ئاسایی تیرۆریزمی زایۆنی و تیرۆرکردنی یەکێک لە فەرماندەکانی کۆمەڵگەی هەواڵگری و ئەمنیەتی وڵات بردووە.
سەردار سەید مەجید خادەمی کە دەیان ساڵە لە بواری ئەمنیەتی و ئیتلاعات و بەرگریی وڵاتدا هەوڵی زۆری دەدا، بە نیعمەتی شەهیدبوونی گەیشتووە، بەڵام هێڵی خۆڕاگری جەنگاوەران و خەباتکاران بۆ ڕێبازی حەقیقەت و دادپەروەری لە ئێرانی ئیسلامی و ئەو هێزە چەکدارانەی کە گیانیان بەخت کرد، بووەتە هێڵێکی هێندە درێژ و دامەزراو کە تیرۆر وتاوان ناتوانێت ئایدیای جیهادی ئەوان تێکبدات.
پیرۆزبایی و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی بنەماڵە، هەڤاڵان و فەرماندەکانی سازمانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەکەم، بە بۆنەی شەهید بوونی ئەو فەرماندە ، لە خوای گەورە داواکارم پێگەی ناوبراو بەرز بکاتەوە.
Your Comment